بۆ: هه‌ميشه
1
من
له دوو وه‌رزی ساڵدا
شێت ده‌بم:
هه‌موو 25ی خاكه‌لێوه‌يه‌ك
په‌رييه‌ك
ده‌ستم لێ ده‌وه‌شێنێ
هه‌موو 28ی ره‌زبه‌رێكيش
جوانوويه‌ك
به سه‌رمدا ده‌حيلێنێ...
من
له دوو فه‌سڵی ساڵدا
شێت ده‌بم!
2
زاتی تاوان لە ناو دڵما نەگوورابو
منی شەیدای شیعر و شەکراوی وشە،
قڕ و قەپ بووم
ئەودەمانەی کە تۆ دەتگوت
هەر بە پووشێک شیعر و مێعران ناکڕم،
ئەگەر هه‌روا لەسەر بڕوای چەلانی
بێرەوە لام
دەیان دیوانی شیعرت لەبەر پێ سەربڕم!
3
چۆن بۆم ده‌کرێ له‌بیرت که‌م
چۆن بۆم ده‌کرێ دڵگیرت که‌م
چۆن لاپه‌ڕه‌ی پاکی سپی
- هی ڕابردووی شادی و کپی -
لوول بده‌م و بیشارمه‌وه
به‌م دڵه‌ی پڕ ئازارمه‌وه؟
(په‌شێو)